500 چەکدار لە هێزە نەناسراوەکە چوونەتە شارەبانی سەر بە بەعقووبە
زەینەڵ عەزیز، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کفری، گوتی: "حەشدی شەعبی چەکدارێکی زۆری بۆ شارەبان و (مام وەیس) کە سەر بە پارێزگای دیالەیە ناردووە، ئەمەش دوای ئەوە ڕووی داوە کە درەنگانی دوێنێ شەو باس لەوە کراوە 500 چەکداری نەناسراو کە پێشووتر لە نزیک گوندی پەڵکانە کە دەکەوێتە سنووری نێوان خورماتوو و کفری، چوون بۆ ئەو ناوچانە و ئێستاش حەشدی شەعبیبە چڕی لەو شوێنانە بڵاو بووەتەوە و ئەو چەکدارانە هەڕەشەی جددی لەو ناوچانە دەکەن".
بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "ماوەیەک پێش ئیستا ئەو چەکدارانە خورماتوویان هاوەن باران کرد و دەیانەوێت لە هەموو لایەکەوە شەڕ لەدژی حەشدی شەعبی بکەن و زیاتر پۆلیسی سنوور دەکەنە ئامانج".
باسنیوز
