عزەدین مستەفا ڕەسوڵ: هەموومان لەگەڵ ڕیفراندۆمدا بووین و دەنگمان بۆی دا

 عزەدین مستەفا ڕەسوڵ: هەموومان لەگەڵ ڕیفراندۆمدا بووین و دەنگمان بۆی دا
نووسەرێکی ناسراوی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کە ھیچ کاتێک کورد ھێندەی ئێستا پێویستی بە یەکگرتوویی نەبووە، ئەو ڕیفراندۆمەش کە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا، ”ھەموومان لەگەڵی بووین و دەنگمان بۆ دا، بۆیە ئەو پرۆسەیە سەرکەوتوو بووە“.

د. عزەدین مستەفا ڕەسووڵ، نووسەری گەروەی کوردستان ڕایگەیاند: "لەوەتەی کورد ھەیە ھەوڵی دروستکردنی دەوڵەتی داوە، ئەو ڕیفراندۆمەش کە لە ھەرێمی کوردستان کرا، ھەموومان لەگەڵی بووین و دەنگمان بۆی دا، بەڵام تا ئێستا جیابوونەوەمان سەری نەگرتووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کورد بەتەمای دەوڵەتە، ھەر ڕۆژێک دەبێتە دەوڵەت".

ئەو نووسەرە ناودارەی کورد لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "کورد ھیچ کاتێک ھێندەی ئێستا پێویستی بە یەکگرتوویی نەبووە، بەڵام ئێستا پێویسیتی سیاسی ئەوەیە کە کورد یەکگرتو وبێت و یەکبین سەرکەوتوو دەبین و ھیواشم وایە سەرکەوتوو بین".

د عزەدین مستەفا ڕەسوڵ لەسەر کوردستانیبوونی کەرکووک و داگیرکردنی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە جەخت دەکاتەوە: "کە کەرکووک ھەم لەڕووی دیمۆگرافیا، ھەم لە ڕووی مێژوویی و ھەم زەوییەکەی، کوردستانییە و بەشی ھەرە زۆری دانیشتووانەکەشی کوردە و موڵکی کوردیشە. زۆر جار دوژمنان خاکی کوردیان داگیر کردووە و ئێستاش بەشێکی زۆری خاکەکەمانیان داگیر کردووە، بەڵام حەشدی شەعبی لەو ناوچانە تا سەر ناتوانن بمێننەوە و کەرکووکیش دەکەوێتەوە دەستی کورد“.












باسنیوز
Top