حەشدی شەعبی پێچەوانەی بڕیارەكەی مەلا سیستانی بەڵاوە بە چەكدارەكانی دەكات لە داقوق و خورماتوو

حەشدی شەعبی پێچەوانەی بڕیارەكەی مەلا سیستانی بەڵاوە بە چەكدارەكانی دەكات لە داقوق و خورماتوو
چەند میدیایەكی عێراق ئاماژەیان بە بڵاوكردنەوەی چەكداری زیاتری گرووپەكانی حەشدی شەعبی كردووە لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو قەزای داقوق و خورماتوو.

پێشتر چەندین راپۆرتە ھەواڵی میدیاكان باسییان لە پێشێلكاری چەكدارانی توركمانی نێو حەشدی شەعبی لە خورماتوو كردووە و خەڵكیان كوشتووە و ژمارەیەك خانوویان سوتاندووە و چەندین خانووی دیكەشیان دەستبەسەرداگرتووە.

16 ئۆكتۆبەری رابردوو، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسداران و سوپای عێراق ھێرشییان كردەسەر كەركووك و خورماتوو.






K24
Top