عەللاوی هۆشداریی دەداتە حکوومەتی عێراق

 عەللاوی هۆشداریی دەداتە حکوومەتی عێراق
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداریی دەداتە حکوومەتی وڵاتەکەی لە بەردەوامیی ناکۆکییەکانی لەگەڵ کوردستان.



ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە شای نەجەفەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، پێویستە دانوستاندنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەست پێ بکەنەوە و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.



ئەیاد عەللاوی هۆشداریی داوەتە حکوومەتی عێراق لەوەی ئەگەر کێشەی کەرکووک چارەسەر نەکرێ، ئەوا ئەو شارە دەبێتە چاڵێکی پڕ لە ئاژاوە.



ئەو لێدوانەی عەللاوی دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک دێت لەلایەن میلیشیا عێراقییەکان بە سەرپەرشتیی سوپای پاسدارانی ئێران.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.






باسنيوز
Top