350 پارچە شوێنەواری ڕاپەڕین بێ مۆزەخانەن
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند له سنوورى ئیدارەى ڕاپه‌ڕین كۆمه‌ڵێك گرفتیان له بوارى شوێنه‌واردا هه‌یه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه‌یان پێداون.
به‌رزان بایز به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین له لێدوانێكیدا ڕاگه‌یاند ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك پێش ئێستە، به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى پارچه شوێنه‌واره‌كانى سنووره‌كه‌مان، ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بینایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌ى ڕاپه‌ڕینى تێدا دابمه‌زرێنین، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مى بودجه‌كه‌وه كاره‌كه‌مان وه‌ستا و تا ئێستە نه‌مانتوانیوه مۆزه‌خانه‌كه بكه‌ینه‌وه.
گوتیشى هاوكات چه‌ند شوێن و بینایه‌كى كۆن له شارى ڕانیه كه بۆ خزمه‌تى شوێنه‌وار ده‌گونجێن له سنووره‌كه هه‌ن، بۆیه داوامان كردووه كه بكرێنه موڵكى شوێنه‌وار به تایبه‌ت بیناى سه‌راى ڕانیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێنمان له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى ڕاپه‌ڕین هێماى بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌وانیش به‌ڵێنى به‌دواچوون و دابینكردنى بودجه‌ى چاره‌سه‌ركردنیان پێداوین، هاوكات به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیان پێداون كه له‌مه‌ودا زیاتر هه‌وڵ بده‌ن له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى ناساندنى ناوچه شوێنهواریهكانى سنووره‌كه بده‌ن.
له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین تا ئێستە نزیكه‌ى (350) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى تۆمار كراون، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى مۆزه‌خانه‌وه، پارچه شوێنه‌واره دۆزراوه‌كان له مۆزه‌خانه‌ى شاره‌كانى دیكه ده‌پارێزرێن.
bas news-
