شێخ ئەدهەم بارزانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی شێخ ئەدهەم بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵێكی چەند میدیایەكی لە سلێمانی ڕەت كردووەتەوە، كە لێدوانێكیان بە ناوی شێخ ئەدهەم بارزانییەوە هەڵبەستووە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە "له هه‌ندێك وێبسايت و په‌يجی تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، كه له لايه‌ن ده‌زگايه‌كی گۆمانلێكراوی هه‌واڵگری له سلێمانيه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، هه‌واڵێك بڵاو كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی هێرشی توندی كردووەته سه‌ر جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی، كه گوایە هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر سلێمانی نه‌بووه، به هه‌موو لايه‌كی ڕاده‌گه‌يه‌نين ته‌واوی تايتڵ و ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه دووره له ڕاستیيه‌وه".
ئاماژەشی داوە "به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی دڵنيايه له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی پرۆژه خزمهتگوزارييهكانی سالانی رابردوو و تاكو ئێستە له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئيداره‌ی ڕاپه‌ڕين و به گهرميانیشهوه، به داخه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ناوی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ديكه‌وه تۆمار كرابێت، ناوی كاك نێچيرڤان بارزانی نەهێنرابێت، ئه‌وا له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستپێشخه‌ری و بڕيار و پاره‌داركردنی ئه‌و پرۆژانه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بووه. جيا له‌وانه‌ش بۆ به‌ڕێز ئه‌دهه‌م بارزانی، جه‌نابی كاك نێچيرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتيمانه و شوێنگرهوهيهكی ئازيزی سه‌ركرده ئيدريس بارزانی ڕهحمهتیيه".
له كۆتایی روونكردنەوەكەدا ئەوە ڕاگهياندراوە كە ئه‌م جۆره هه‌واڵانه هه‌ڵبه‌ستراون و له په‌رچه‌كرداری ئه‌و ته‌بايی و پته‌وی و يهكگرتووييهی ناو سه‌ركردايه‌تی پارتییە، دروستكه‌رانی هه‌واڵه‌كه‌ش هيچيان بۆ سه‌وز نابێت.
bas news-
