پەرلەمانتارێك: پاشەكەوتی مووچە پێشمەرگەی ئاسایی ناگرێتەوە

پەرلەمانتارێك: پاشەكەوتی مووچە پێشمەرگەی ئاسایی ناگرێتەوە
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق رەتی كردەوە بابەتی پاشەكەوتكردنی مووچە پێشمەرگەی ئاسایی و فعلی بگرێتەوە.


ئەم پەرلەمانتارە كوردە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لە پۆستێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە دوای ئەوەی نیگەرانی زۆرێک لە پێشمەرگەکانی پێگەیشتووە لە بارەی کەمکردنەوەی موچەی پێشمەرگە و پاشەکەوتکردنی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بە پەلە بەدواداچوونی بۆ کردووە، خۆشبەختانە ئێوارەی ئەمڕۆ دڵنیایی پێ دراوە کە بابەتی پاشەکەوتی پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەک پێشمەرگەی ئاسایی و فعلی ناگرێتەوە.


شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەشی بەوە داوە كە پاشەكەوتكردنەكە تەنها پلە باڵاکان دەگرێتەوە و پێداچوونەوەش بە ژمارەی پێشمەرگە دەكرێتەوە، بۆ نەهێشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانەی کە وجودیان نییە و تەنها لیستیان پێ پڕ کراوەتەوە.


پەرلەمنتارەكەی عێراق لە كۆتاییدا دڵنیایی داوەتە پێشمەرگەكانی كوردستان كە مووچەکانیان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێ.
bas news-
Top