عێراق به‌بێ كورد و به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ده‌كات
عەدالەت عومه‌ر چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی دیاری لە کەیسی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا هەیە له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نووسینێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه و ده‌بێت حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەجدی ئاگای لێبێ و ئه‌گه‌ر ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت دواتر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئه‌و چالاكوانه نووسویه‌تی"بریارە سەرەتاى ساڵی داهاتوو عێراق بەهەماهەنگی ئەنجومەنی ئاسایش بریارى 2379 جێبەجێ بکەن لەسەر تاوانەکان و پێشلکارییەکانی تیروریستانی داعش لەدژی خەڵکی سڤیل و تا ئیستاش رۆڵی كورد لە تیمی لێکۆلینەوە دیار نیە".
کە ڕۆژی لە(21-9-2017) بریاری2379ی ئەنجومەنی ئاسایش دەرچوو كه بریتییه له ناردنی تیمێکی لێکۆلینەوە بۆ ماوەی دووساڵ کە ئەندامەکانی تر لە دادوەر و داواکاری گشتی و لێکۆڵەری داد و شارەزایانی بەڵگەی تاوانی عێراقی و سەرۆکی تیمەکەش بەس عێراقی نابی بەڵکو بیانی دەبێت کە لە ماوەی 2ساڵ لە سەرەتای ساڵی 2018 دەستپێدەکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان دواتر تەواوی بەڵگەنامەکانی تاوانەکانی تیروریستانی داعش کۆدەکرێنەوە ودەدرێتە دادگایەکی ناوخۆیی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دادگایی کردنی تۆمەتباران لە عێراق کە ئێستا یۆنامی لەگەڵ عێراق خەریکی ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای دانانی دادگاکەن.
عه‌داله‌ت عومه‌ر ده‌شڵێ، کورد دەبێ هەموو هەوڵی خۆی بدات سەرەرای ئەوبارودۆخەی ئێستا گوزەر دەکات نابێ پشت گوێی بخات دەنا ئه‌و دەرفەتە لەدەست کورد درەدەچێ و عێراق ئەندامانی تیمەکە بە بێ کورد و بوونی کورد جێبەجێ دەکا و لێکۆلینەوەکانیش بە بێ ئامادەبوونمان ئەنجامدەدرێت.
باسنيوز
