كۆیه.. به‌هۆى ته‌قینى سۆپاى داره‌وه حه‌وت ئه‌ندامی یه‌ك خێزان سووتان
شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه له لێدوانێكدا ڕايگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینى ( 15 / 12/ 2017) له‌گوندی (گوڕزه‌یان) ی سه‌ر شاره‌دێى (شۆڕش/دێگه‌ڵه) سوپایه‌كی دار به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمییه‌وه ته‌قیوه و به‌هۆیه‌وه (7) كه‌سى خێزانێك به‌سه‌ختی سووتاون".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "پێنج له‌سووتاوه‌كان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر كراون و دواى ڕووداوه‌كه پۆلیس هێڵكاری شوێنی رووداوه‌كه‌ى كردوو ه‌و په‌ڕاوی لێكولینه‌وه‌ى بۆ كردووه‌ته‌وه".
باسنيوز
