پێنجوێن.. پاككردنەوەی زەوییە مینڕێژكراوەكان ڕادەگیرێت
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێن كاری پاككردنەوەی زەویە مینڕێژكراوەكان راگیرا و بەرپرسێكی پەیوەندیداریش لەوبارەیەوە روونكردنەوە دەدات.
ئەحمەد فەتاح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی،راگەیاند: "یەكێك لە كێشهكانی بەردەم كارەكانمان ئەوەیە، ناوچە شاخاوییەكان بەئاستێكی زۆر بەرز مینڕێژكراون، بەتایبەتیش شارۆچكەی پێنجوێن، چونكە بەیەكێك لەناوچە هەرە مەترسیدارەكانی كوردستان دادەنرێت كە رووبەڕێكی یەكجار زۆری زەویەكەی مین رێژكراوە".
ئاماژهی بهئهوهش كرد كه بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێن كاری پاككردنەوەی زەوییە مینڕێژكراوەكان راگرتووە گوتیشی: "ئەستەمە بتوانین كاربكەین چ بەدەستی یان میكانیكی، لەماوەی دوو ساڵی رابردووشدا توانیومانە چەندین گەڕەكی ناو پێنجوێن پاك بكەینەوە كە مینیان تێدا بووە".
ڕوونیشیكردهوه: "لەو ماوەیەدا پڕۆژەیەك هەیە كە لەلایەن وڵاتانی كۆمەك بەخشەوە هاوكاری دەكرێت بەتایبەتیش وڵاتى یابان پڕۆژەكە دەكەوێتە دەروازەی شارۆچكەی پێنجوێن و خۆی دەبینێتەوە لەپاكردنەوەی (17) هەزار مەتر زەوی، تائێستاش توانراوە (10) هەزار مەتری لێ پاك بكرێتەوە".
bas news-
