حه‌شدی توركمانی له خورماتوو ڕێگری له تیمێكى یۆنامى ده‌كات
بێستون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی به‌شی كاروبارى مرۆیی له ئیداره‌ى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ 14/12/2017 تیمێكى یۆنامى سه‌ردانى شارۆچكه‌ی خورماتوویان كردووه به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى تاوان و پێشلكارییه‌كانى ده‌رحه‌ق به‌كورد له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌شدى توركمانى و لایه‌نه توركمانییه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێكراوه كه قه‌باره‌ى تاوانه‌كان وه‌كو خۆیان ببینن".
گوتیشی: "له ئێستادا كورد له خورماتوو ژێرده‌سته‌یه و له‌و بڕوایه‌دانیم ئه‌وانه‌ى له شاره‌كه‌دان به‌هۆى ئه‌و كه‌شی تیرۆر و تۆقاندنه‌ى له‌سه‌ریانه ده‌ستكراوه بووبێتن له‌وه‌ى ئازاره‌كانیان بگه‌یه‌نن، بۆیه پێموانییه سه‌ردانى تیمه‌كه ئاكامێكى باشی هه‌بێت هه‌رچه‌نده نێرده‌كانى یۆنامى بۆخۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه ڕاستى ڕووداوه‌كان، به‌ڵام له دۆخێكى وه‌كو شارۆچكه‌ى خورماتوودا زۆر سه‌خته".
bas news-
