فۆرن پۆڵسی: هەرێم هەوڵی چارەسهری كێشەكان دەدات.. عێراق باجی قورس دەدات
لە سەرەتای گوتارەكەیەدا، نووسەر ئاماژەی بەوە كردووە كە، سەڕەرای ئەو گەمارۆیانەی دەوری هەرێمی كوردستانیان داوە، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی تواناوە هەوڵ دەدات كێشەكان لەگەڵ وڵاتاندا چارە بكات و دەشڵێت، بە ماوەیەكی كەم دوای ریفراندۆم، هێزە چەكدارەكانی حكوومەتی فیدراڵی و دەیان هەزار چەكداری میلیشا كە هێزەكانی حەشدی شەعبین، پەلاماری چەندین ناوچەیان دا لە سنووری دەسەڵاتی پێشمەرگە بە كەركووكی دەوڵەمەند بە نەوتیشەوە، عێراق هەرەوەها بوودجەی هەرێمی راگرتووە و فڕۆكەخانەكانی كوردستانی داخستووە و زۆربەی سنوورەكانی گرتووە و توانیویەتی هەرێمی كوردستان تا رادەیەك لە دونیا داببڕێت.
دەربارەی هەرێمی كوردستان و ئێرانیش ئاماژە دەدات، ئێران سزای تایبەتی خۆی لەسەر كوردستان داناوە و تەنانەت گەمارۆی خستووەتە سەر نەوت و وزە و بە تەواوی گەمارۆی كوردستانی داوە.
سەبارەت بە توركیایش نووسەر ڕوونی كردووەتەوە، توركیا هەڕەشەی هەمان ئەو گەمارۆیانەی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان دەكرد، بەڵام هیچی جێبەجێ نەكرد و بە پێچەوانەوە پەیوەندیی نێوان هەرێم و توركیا پێدەچێت بەرەو گەشەكردن بچێتەوە، بە تایبەت كاتێك حكوومەتی توركیا رێگەی بە (نێچیرڤان بارزانی) دا كە لە خاكی توركیاوە سەردانی پاریس بكات. توركیایش زۆر گرینگە بۆ هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی بۆ فرۆشتنی نەوتی كوردستان و تاكە دەرچەی هەرێمی كوردستانە.
(ملحم) هەروەها ئاماژەی بە دەرەنجامی گەمارۆكان كردووە لەسەر هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دەڵیت، ئەو گەمارۆیانەی لەسەر هەرێمی كوردستان دانراون، تەنیا ئابووریی هەرێمی كوردستانیان دانەتەپاندووە و بە تەنیایش كاریگەری لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئاوارە و پەنابەرەكان نییە، بەڵكوو زیانی گەورەیشی لەو وڵاتانەی دراوسێ داوە كە پەیوەندیی بازرگانییان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەر بۆیە چارەكردنی ئەو كێشانە بۆ وڵاتانی دراوسێیش زۆر گرینگە.
دەربارەی جیاوازیی نێوان (حەیدەی عەبادی) و (نێچیرڤان بارزانی)، ئەو نووسەرە هێمای بۆ ئەوە كردووە، چەندین حەفتەیە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بە بەردەوامی داوا لە حكوومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەكات كە كۆتایی بەو قەیرانانە بێنن لە پێناو چاككردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتی و بازرگانییەكانی نیوانیان. (نێچیرڤان بارزانی) جەخت لە دیالۆگ دەكاتەوە و دەڵێت كە، هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەرێكی سەقامكیری بووە و هەر وایش دەمێنیتەوە بە پێدانی دەستی هاوكاری بە وڵاتانی دراوسێ و هەروەها بەردەوام دەبێت لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و یارمەتیدانی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە كاتێكدا تا ئێستا عێراق خواستی خۆی بۆ دانوستان و گفتوگۆ پێشان نەداوە، بەڵام عێراق باجی قورسی ئەو كارەی دەدات، لەلایەن توركیا و ئێرانەوە نا كە هەردووكیان دژی سەربەخۆیی كوردستانن، بەڵكوو لەلایەن وڵاتانی تری هەرێمی و نیودەوڵەتی.
لە كۆتایدا نووسەر دەڵێت، بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهیوان ئیدارەی ئەمەریكا گوشار بخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی بێت و لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشێت و بگاتە چارەسەرێكی ئاشتیانە لەگەڵ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت كە قەیرانە هەنووكەییەكان ناوچەكەیان ناسەقامگیر كردووە، هەردوو هاوپەیمانەكانی ئەمەریكایش كراون بە دوو لەتەوە، لە كاتێكدا ئەو قەیرانانە پەیوەندیی نێوان ئێران و توركیا و عێراقیان بەهێز كردووە. ئەمەریكا رازییە پارێزگاری لە پەیوەندییەكانی بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراقیش بە تایبەت ئیستا، كە هەندێك لە هاوپەیمانەكانی بۆ نموونە توركیا كە جاران ناكۆك بوون، لە ئێستادا دەیانەوێت لە سووریا كۆتایی بە شەڕ بێت.
kdp-
