حكوومه‌تى عێراق دووه‌م گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانى به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات
داخل كازم، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "له گرتووخانه‌ى چاكسازیی ناسڕییه له زیقار، سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 38 تاوانباردا جێبه‌جێ كرا، كه به‌تاوانى تیرۆر، سزا درابوون".
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، حه‌یده‌ر زاملى، وه‌زیری دادى عێراق سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی كردووه. له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سزاكان دواى په‌سه‌ندكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه، جێبه‌جێ كران".
پێشتر له 25ى ئه‌یلوولى 2017، وه‌زاره‌تى دادى عێراق 42 تاوانبارى تیرۆرى له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دان له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، جێبه‌جێ كرد.
هه‌ر ئه‌وكات، ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئیدانه‌ى پرۆسه‌كه‌ى كرد و ڕای گه‌یاند، كه جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دان، وڵاته‌كه و گه‌لى عێراق ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى زیاتر ده‌كاته‌وه.
باسنيوز
