گەرمیان.. فەرمان بە قوتابخانە عەرەبییەکان کراوە ئاھەنگ بۆ سەرکەوتنی سوپای عێراقی بگێڕن

 گەرمیان.. فەرمان بە قوتابخانە عەرەبییەکان کراوە ئاھەنگ بۆ سەرکەوتنی سوپای عێراقی بگێڕن
حکوومەتی عێراق، فەرمان بە قوتابخانە عەرەبیەکانی ئاوارەکانی دەڤەری گەرمیانی کردووە، کە ئاھەنگ بۆ سەرکەوتنی سوپای عێراقی بگێڕن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، فەرمان بە قوتابخانە عەرەبییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان کراوە، کە بۆ ئاوارەکان کراوەتەوە، ئاھەنگ و درووشمی سەرکەوتن بۆ سوپای عێراقی بگێڕن.

لەوبارەوە دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، ڕایگەیاند: "بەڵی، داواکارییەکی لەو شێوەیە ئاڕاستەی ئەو قوتابخانانە کراوە، بەڵام ئێمە ڕێگەمان بەوکارە نەداوە".

رۆژی شەممە 10/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرکەوتنی سوپای عێراقی بەسەر چەکدارانی شەڕی داعش راگەیاند، بەبێ ناوھێنانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لە شەڕی دژ بە داعش، رۆڵێکی باڵایان گێڕا.










باسنیوز
Top