بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری گەرمیانی هەژاند
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/12/14، بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری گەرمیانی گرتەوە و لە شاری کەلاریش هاووڵاتیان بە ڕوونی هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆ کە ئو سنوورەی گرتووەتەوە گوڕەکەی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر بووە.
ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی بوومەلەرزە سنووری گەرمیان و هەڵەبجە و دەربەندیخان دەگرێتەوە و کە زیانی گیانی و ماددیشی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش بە شێک لە هاووڵاتیان بەهۆی مەترسی ئەو بوومەلەرزانەوە نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.
باسنيوز
