سەرۆک بارزانی جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی کوردی ئێزدی پیرۆز دەکات
سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەیدا، ئەوەی خستوەتەڕوو: "ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و بەخێروخۆشی و کامەرانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی جەژنیڕۆژووی ئێزدییەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کوردی ئێزدی لە کوردستان و جیھان دەکەم.
ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و بەخێروخۆشی و کامەرانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
١٤ـی١٢ـی٢٠١٧
باسنيوز
