باوکێک دەستی منداڵە دوو مانگییەکەی دەشکێنێت
پۆلیسی رانیە ھەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە، منداڵەکە تەمەنی دوو مانگ و نیوە و لەلایەن (ک. ع. م.)ی باوکی، بە ئامێری رادیۆ و کۆمەڵێک کەلوپەل، لە منداڵەکەی داوە.
بەھۆی لێدانەکەوە، مندالەکە بازووی چەپی شکاوە و سەریشی ئازاری بەر کەوتووە.
دایکی منداڵەکە، کە ماوەی ساڵێکە ھاوسەرگیری کردووە، بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کە باوکی مندالەکەی لەگەڵ ئەو شەڕی ھەبووە، بۆیە لە منداڵەکەی داوە.
باسننيوز
