ئەمریکا: پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر هەیە
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی رۆژانەی خۆیدا، رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی دەخوازێ حکوومەتی عێراق دەستوور جێبەجێ بکات و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوورەکەی، چارەسەر بکات.
هێزەر ناوێرت هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا پاڵپشتیی دەست پێ کردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالیی عێراق، دەکات.
گوتەببێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستان و عێراق، رایگەیاند، ”پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا هەیە“.
باسنیوز
