گه‌رمیان.. بۆمبێكى سه‌رده‌مى جه‌نگی عێراق- ئێران منداڵێكى كوشت
ڕائید (عه‌لى قه‌دوورى) ، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی (عه‌لی میر) نزیک مەرزی پەروێزخان له سنوورى شاره‌دێی قۆرەتوو، منداڵێکی حەوت ساڵان بەناوی (محه‌مه‌د جه‌لال عه‌لی ) بۆمبێك پێیدا ته‌قییه‌وه.
گۆتهبێژهكهى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه بەگوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، منداڵه‌كه دەستکاری بۆمبێكى کردووە و دواتر پێیدا تەقیوەتەوە، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار، گیانی لەدەست دا.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو بۆمبه له بۆسەردەمی ڕژێمی پێشووی عیراق دانراوه به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هاوسنووره.
bas news-
