خۆپێشاندەرانی كوردی ئێزیدی ڕێگە لە پەرلەمانتارێكی مووسڵ دەگرن

خۆپێشاندەرانی كوردی ئێزیدی ڕێگە لە پەرلەمانتارێكی مووسڵ دەگرن
ژمارەیەكی زۆری خۆپێشاندەرانی كوردی ئێزیدی ڕێگریان لە پەرلەمانتارێكی عێراق لەسەر شاری مووسڵ گرت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كوڕە پوورەكانی ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و بەشداری تاوانەكانیان لە دژی خەڵكی شنگال كردووە.


خۆپێشاندەرە كوردە ئێزیدیەكان لە شنگال چوونەتە سەر ڕێگەی پەرلەمانتار زاهید خاتونی، لەو كاتەی بە یاوەری ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای شنگال ویستوویەتی بەرەو قەزای بەعاج بچێت.


خۆپێشاندەران لەو كاتەی ڕێگەیان لە خاتونی گرتووە، ڕووبەڕوو پێیانڕاگەیاندووە كە كوڕە پوورەكانی بەشدار بوون لە تاوانەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ بە كوردە ئێزیدیەكان لە مانگی ئابی 2014.


ئەم خۆپێشاندان و ناڕەزاییەی كوردانی ئێزیدی بووە هۆی ئەوەی خاتونی بە ناچاری ڕێگەی شنگال بەجێ بێڵێ و بگەڕێتەوە، تا لە ڕێگەیەكی ترەوە سەردانی بەعاج بكات.
bas news-
Top