چاوەڕوان دەکرێت چەند وڵاتێک ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ پێشمەرگەبەردەوامی پێ بدەن
دوێنێ سێشەممە 12/12/2017 حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی ماوەی مەشقەکانی بەھێزی پێشمەرگە دا، ئەمەش لە کاتێکدایە پێشووتر وڵاتی چیک ھەمان بڕیاری دابوو.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، رايگەیاند: "وڵاتان لە ھەموو جیھانەوە لەسەر ھێڵن بۆ ئەوەی بزانن، مانەوەیان لە ھەموو عێراق بەکوێ دەگات، ئەم رەزامەندییانەش ساڵ بە ساڵە، بۆیە ساڵەکان بۆ وڵاتان جیاوازن، چونکە دواجار دەبێت پەرلەمانی ئەو وڵاتانە بڕیاری بدەن، ھی وایە کۆبوونەوەی دوادەکەوێت یان لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کاتی رەزامەندیان جیاواز بێت".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستە روو، کە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت، سەرجەم وڵاتان مانەوەیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژە پێ بدەن، بەتایبەت مەشقکردن و راھێنانیان بە ھێزەکانی پێشمەرگە.
باسنيوز
