حەشدی شەعبی وێنەی خامنەیی لە شەقامێکی كەركووك هەڵدەواسن

 حەشدی شەعبی وێنەی خامنەیی لە شەقامێکی كەركووك هەڵدەواسن
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری كەركووك، وێڕای وێنەی سەرکردە شیعەکان، وێنەی عەلی خامنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامیی ئێرایشیان هەڵواسیوە.

دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وێنەی ژمارەیەك لە سەركردە شیعەكانی عێراقیان لە چەند شەقامێكی سەرەكیی ناو كەركووك هەڵواسیوە و ئێستاش لە نوێترین كردەوەی میلیشیاكاندا وێنەی خامنەیی لە یەكێك لە شەقامەكانی كەركووك هەڵوسراوە.

چاودێرانیش سیاسیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئێران ڕاستەوخۆی دەستێوەردان لە كاروباری عێراقد دەكات و لە عێراقدا بە ئاشكرا وێنەكانی خومەینی و خامنەیی دادەنرێت و ئێستاش وێنەی خامنەیی لە كەركووك هەڵدەواسرێت و ئەمەش لە درێژەی سیاسەتی بە شیعەکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیردارەی هەرێمی کوردستانە.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەت كار، پەلاماری كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان هاووڵاتیی كوردیان شەهید و بریندار كرد و نزیكەی 200 هەزار كەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكترتێری گشتی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی ناو یەكێتی دایە".










باسنيوز
Top