سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت

 سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت
جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بانگی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕايگەیاند: "سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بانگی پەرلەمان دەركرێت، ئامانج لە بانگكردنی سەرۆكی كۆمیسیۆنیش بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و پاکكردنەوەی ئامارەكانی دەنگدەرانە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: "بە شێوەیەكی گشتیش كۆمەڵێك پرسیار لەبارەی چۆنیەتیی ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە سەرۆكی كۆمیسیۆن دەكەن".









باسنيوز
Top