لە ھەولێر گەنجێک ھەوڵی خۆکوشتن دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھاتووە: کاتژمێر 5 و 30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 12/12/2017، لەشەقامی ئیسکان، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ھەوڵێکی خۆکوشتن، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە گەنجێک بەناوی (گ، س، ع)، تەمەن 19 ساڵ، گوللەیەکی بەخۆیەوە ناوە و ھەوڵی خۆکوشتنی داوە".
باس لەوەش کراوە، کە دواتر ئەو گەنجە بەزووترین کات گەیاندراوەتە نەخۆشخانە، ئێستاش چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێ و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکی دایە .
باسنيوز
