لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات
ئیسلام حوسێن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیاند: پێش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی یۆنان بکات، بڕیار بوو لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و گفتوگۆ بکەن، بەڵام ئەوە بوو سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی یۆنانی کرد“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئامادەکاری بۆ دیداری نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی و بەرپرسانی باڵای تورکیا کراوە. گوتیشی: ”بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلای من ھەیە، لە داھاتوویەکی نزیکدا شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی تورکیا دەکات، بەڵام ئەو زانیارییانە فەرمی نین".
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئەیلوول و گۆڕانکارییەکانی دواتر، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک گۆڕانی بەسەردا هات، بەڵام پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان بەردەوامن.
باسنیوز
