چواره‌م بیری نه‌وتی پێشابوور لێده‌درێت
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی، ده‌ستیانكردووه به ئاماده‌سازی بۆ لێدانی بیری ژماره چوار له كێڵگه‌ی نه‌وتی پێشابوور، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بیری ژماره سێی ئه‌و كێڵگه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویی جیبه‌جێ بوو.
هاوكات كۆمپانیاكه ئاشكرایكردووه، كار بۆ دامه‌زراندنی بۆرییه‌كی نه‌وتی ده‌كه‌ن، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی نه‌وته نوێیه‌كان به بۆری سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستان.
به گوێره‌ی پێگه‌ی نیوس لاین، هه‌رێمی كوردستان كار بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆیی به‌خێرایی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی ببێتەوە.
k24
