سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ بوونەوە
لەم بارەوە، نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لێژنەکانی دارایی، یاسایی و سامانە سروشتییەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "تەوەری گفوگۆکان لەبارەی داهات و خەرجییەكانی شەش مانگی داهاتووی هەرێمی کوردستان و باری دارایی و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم دەبێت"
پێشتر و دوای کەمکردنی بڕە بودجەی کوردستان لە ڕەشنووس و پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی هەڵوێستیان گرت و ئێستا بە بۆنەی ناڕەزایی کورد و سوننەکان و بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراق ڕاگیراوە و پەسەند نەکراوە.
باسنیوز
