ئەمریکا: عێراق مافە دەستوورییەکانی کوردستان پێشێل دەکات و تا ئێستاش دەستووری بە تەواوەتی جێبەجێ نەکردووە
ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئەتڵەسی، لە واشنتن، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی داوای دانوستاندنی ھەولێر و بەغدا دەکات.
ریکس تیلەرسۆن ھەروەھا رایگەیاندووە، کە ئەمریکا لەگەڵ کوردستان دەبێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، لەگەڵ عێراق رێک بکەوێت، ھەرچەندە عێراق ”تا ئێستا دەستووری بە تەواوەتی جێبەجێ نەکردووە“.
دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە داڕێژراوە. لەو دەستوورەدا، مافە سیاسی، دارایی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان دیاری کراوە، بەڵام حکوومەتی عێراق بە خۆی لە جێبەجێکردنی ئەو بڕگە و ماددانە دەدزێتەوە، کە مافەکانی گەلی کوردستانیان تێدا نووسراوەتەوە.
باسنیوز
