كۆیه.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا شه‌ش ئه‌ندامى خێزانێك بوونه قوربانى
عه‌مید (شۆڕش كاكه)، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند:"ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگاى (كۆیه – هه‌ولێر) ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌تى جۆرى (ئۆپترا) وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش سه‌رنشین كه هه‌موویان ئه‌ندامى خێزانێك بوون، بریندار بوون و برینى یه‌كێكیان سه‌خته".
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئه‌و خێزانه به‌مه‌به‌ستى پرسه‌ى خزمێكیان له هه‌ولێره‌وه به‌نیازبوون بچنه چه‌مچماڵ، به‌ڵام له رێگه تووشى ئه‌و ڕووداوه هاتن".
باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه دواى ڕوداوه‌كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه و تیمه‌كانى هاتوچۆ و فریاكه‌وتن گه‌شتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه.
bas news-
