نەتەوە یەكگرتووەكان لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە دوزخورماتوو دەكۆڵێتەوە
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاماژەی بە راپۆرتی پێشێلكارییەكانی هێزە عێراقییەكان لە دوزرخورماتوو داوە لەو كاتەی هێرش كراوەتە سەر ناوچەكە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو.
یۆنامی ئەوەشی راگەیاندووە كە تیمێكی نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە رۆژی حەفتی ئەم مانگەدا سەردانی دوزخورماتووی كردووە، لەو راپۆرتانەی كۆڵیوەتەوە كە باس لە وێرانكردن و سوتاندنی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە، لەگەڵ هەڕەشەكردن لە خەڵكی ناوچەكە و ڕێگەنەدان بە گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكان.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حكومەتی عێراق كردووە هەموو ڕێگەیەكی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی و ئەنجامدانی ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و نەهێشتنی هەڕەشە بۆ سەر گیانی كورد و توركمانەكان و دانیشتوانی تری ناوچەكە.
bas news-
