سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانیی بۆ بەریتانیا بانگهێشت کرد
(نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا (تێڕێزا مه‌ى) ـ یه‌وه پێگه‌یشت كه تیایدا پشتگیریى به‌ریتانیاى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها گوتى به‌داخه‌وه به‌هۆى كاته‌وه، له دوا سه‌ردانمدا بۆ عێراق نه‌متوانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌م.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا (تێرێزا مه‌ى) ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات بۆ نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا تاكو له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانیان دیالۆگ ده‌ست پێبكه‌ن، هه‌روه‌ها هیواى خواست له‌سه‌ر پرسى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا، وێڕاى پشتگیرى له به‌ره‌وپێشچوون و پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى له‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام ده‌بێت كه پێشتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یبووه، خواستى بهریتانیاشى بۆ به‌رده‌وامى و بره‌ودان به پهیوندییهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا، هه‌روه‌ها (نێچیرڤان بارزانى) بانگهێشتى له‌نده‌ن كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه دۆخه‌كه تاوتوو بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى) سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران (مه‌ى) كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و بانگهێشتى بۆ سه‌ره‌دانى به‌ریتانیا، دووپاتیشى كرده‌وه كو هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها داواى كرد به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆى بگێڕێت و هاوكار بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه تاكو زه‌مینه بۆ دیالۆگێكى جددى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خۆش بكرێت.
(نێچیرڤان بارزانى) ئاماژه‌ى به دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد به‌تایبه‌تیش كێشه‌ى بودجه و دۆخى دارایى و پێویستیى دابینكردنى مافى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراقدا. ده‌رباره‌ى پرسى ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵى عێراق به‌پێى ده‌ستوور، ده‌ربڕى.
kdp-
