قوتابییانی ئاکرێ لە دژی عەبادی خۆپێشاندانیان کرد
(هونەر سەلیم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەموو قوتابی و زانکۆکانی ئاکرێ ئەو بڕیار و هەڵوێستانەی لە بەرانبەر کورد و پێشمەرگە هەیانە پرۆتەستۆمان کردن، چونکە دنیا دەزانێت پێشمەرگە توانی ئوستوورەی داعش تێک بشکێنیت و ئەگەر ئەو نەبا، خاکی عێراق تا ئێستاش لە دەست تیرۆریستاندا بوو.''
ئەو گوتیشی: '' ئێمە بە بەرزکردنی ئاڵای کوردستان پشتیوانیی خۆمان جارێکی دیکە بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە، چونکە هیچ کەس ناتوانێت لە قارەمانیەتی پێشمەرگە کەم بکاتەوە و هەموو جیهانیش شانازی بە پێشمەرگەوە دەکات و لە چەندین جێگاشدا باسی قارەمانیەتی پێشمەرگە کراوە لە دژی تیرۆردا و بەتایبەت لە دژی داعش.''
لە دوای ئەو لێدوانەی کە (حەیدەر عەبادی) لە ڕزگارکردنی تەواوی خاکی عێراقدا ڕایگەیاند، کە باسی ڕۆڵی پێشمەرگەی نەکرد لە ڕزگارکردن و سوپاسیشی نەکرد، کاردانەوەیەکی توندی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە ئاراوە و دوێنیش هەرلەبەر ئەو لێدوانە لە هەولێر قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.''
هەر لەسەر ئەم باسە وەزارەتی پێشمەرگەش وەڵامی (حەیدەر عەبادی)ی دایەوە.
kdp-
