سبەینێ هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەت کۆ دەبنەوە
(تارق جهوههر سارمهمی)، راوێژکاری ڕاگهیاندنی پهرلهمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "چاوهڕوان دهكرێ پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشهممه، 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تهلارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت و بڕیارە هەریەک لە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بە وەکالەت و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکانی تایبەت بەم سێ وەزارەتە بەشدار بن.''
سەرچاوەیەکیش لە پەرلەمانی کوردستان، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''بڕیارە سبەینێ (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و لێژنەی دارایی پەرلەمانیش لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبێ.''
بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی دارایی و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و تواناییی حکوومەت بۆ مووچەی فەرمانبەران باس دەکرێت.''
جێی باسە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ـەوە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمە.
kdp-
