پێنجوێن.. دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

 پێنجوێن.. دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران
لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی شارۆچکەی پێنجوێنەوە، دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن لەناو پێنجوێن دەستگیر کران.

عەزیز حەکیم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی پێنجوێن، رایگەیاند:"دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لەڕووداوێکی دزیکردن ماڵێکی گەڕەکی مامۆستایان لەناو شارۆچکەی پێنجوێن ئاگادار کراینەوە، دواتر تیمێکی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیش و ئەفسەری بنکەی پۆلیسی پێنجوێن، چوینە شوێنی رووداوەکە".

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی پێنجوێن، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە، دوانیوەرۆِی ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2017 توانرا دوو کەس دەستگیر بکرێن، کە دەستیان ھەبوو لەتاوانەکەدا.

روونیشی کردەوە، کە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و دادوەر بڕیاری دا بەبەندکردنیان بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عێراقی.









باسنیوز
Top