خۆپیشاندانی مامۆستا و قوتابییانی زانکۆ لە ئاکرێ دژی عەبادی

خۆپیشاندانی مامۆستا و قوتابییانی زانکۆ لە ئاکرێ دژی عەبادی
مامۆستا و قوتابییانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی شاری ئاکرێ خۆپیشاندانێکیان دژی لێدوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێشمەرگەوە، ئەنجام دا.

خۆپیشاندانەکە رۆژی سێشەممە 12/12/2017 لەبەردەم کۆمەڵگەی کۆلێژەکان لە ئاکرێ ئەنجام درا و تێیدا قوتابی و مامۆستایان باسیان لەوە دەکرد، کە ئەگەر هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان نەبووایەن، ئەوا میلیشیا و هێزە عێراقییەکان توانای لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نەبوو.

پێشتر حەیدەر عەبادی لە وتاری ”سەرکەوتن“ بەسەر داعشدا، ناوی هەموو هێز و میلیشیا عێراقییەکانی هێنابوو، کە رۆڵیان لە ”سەرکەوت“نەکە هەبووە و بە وشەیەکیش باسی قوربانیدان و رۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگەی نەکرد.









باسنيوز
Top