ئاسایشی خورماتوو: هێزێکی نەناسراو لە پەڵكانە بارەگاكانی حەشدی شەعبییان هاوەنباران كردووە
عەقید كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12/12/2017 هێزە نەناسراوەكەی سنووری پەڵكانە كە خەڵک پێیان دەڵێت هێزی (ئاڵا سپی)یەكە، بارەگاكانی میلیشیای حەشدی شەعبیان لە خورماتوو و ئامرلی هاوەنباران كرد، چەكدارانی حەشدی شەعبیش بەو هۆیەوە گوندەكانی داودەیان هاوەنباران كردوو و تا ئێستاش شەڕە هاوەن بەردەوامە".
ئەو بەرپرسەی ئاسایشی خورماتوو دەشڵێت: "پێ دەچێت شەڕەكە تا سبەی بخایەنێت و بەردەوامی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا زەرەرو زیانەكانی ئەو شەڕە دیار نییە".
باسنیوز
