مەحموود سەنگاوی: وەڵامی تایبەتیی خۆمم بۆ قوباد تاڵەبانی دەبێت
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی سەربازیی ئەو حزبە، قوباد تاڵەبانیی بە نوێنەرێکی لاوازی یەکێتی لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناو برد. قوباد تاڵەبانیش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی، ڕای گەیاندووە: "کەسانێک ھەر خەریکی سبوغکردن (بۆیەکردن)ن و میحوەرەکانی پێشەوەیان بەبێ شەڕ چۆڵ کرد".
لەمبارەیەوە مەحموود سەنگاوی، ئامادە نەبوو لە لێدوانێکدا وەڵامی قسەکانی قوباد تاڵەبانی بداتەوە، بەڵام ڕای گەیاند: ”من وەڵامدانەوەی خۆم بۆ قسەکانی دەبێت، بەڵام ئێستا وەڵامی نادەمەوە".
لە دوای خەیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕادەستکردنی کەرکووک، کێشە و ململانێکانی ناو یەکێتی زەقتر بوونەتەوە و باڵەکانی ئەو حزبە یەکتر تۆمەتبار دەکەن و لەبارەی چۆنیەتیی بەستتنی کۆنگرە و پۆستی سکرتێر و بەڕێوەبردنی ئەو حزبە لە ئایندە، کێشەیان ھەیە.
باسنیوز
