مەحموود سەنگاوی: وەڵامی تایبەتیی خۆمم بۆ قوباد تاڵەبانی دەبێت

 مەحموود سەنگاوی: وەڵامی تایبەتیی خۆمم بۆ قوباد تاڵەبانی دەبێت
دوای تۆمەتبارکردنی ناڕاستەوخۆی لەلایەن جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاشکرای کرد کە وەڵامی بۆ قسەکانی قوباد تاڵەبانی دەبێت.



لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بەرپرسی سەربازیی ئەو حزبە، قوباد تاڵەبانیی بە نوێنەرێکی لاوازی یەکێتی لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناو برد. قوباد تاڵەبانیش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و وەک وەڵامێک بۆ قسەکانی، ڕای گەیاندووە: "کەسانێک ھەر خەریکی سبوغکردن (بۆیەکردن)ن و میحوەرەکانی پێشەوەیان بەبێ شەڕ چۆڵ کرد".



لەمبارەیەوە مەحموود سەنگاوی، ئامادە نەبوو لە لێدوانێکدا وەڵامی قسەکانی قوباد تاڵەبانی بداتەوە، بەڵام ڕای گەیاند: ”من وەڵامدانەوەی خۆم بۆ قسەکانی دەبێت، بەڵام ئێستا وەڵامی نادەمەوە".



لە دوای خەیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕادەستکردنی کەرکووک، کێشە و ململانێکانی ناو یەکێتی زەقتر بوونەتەوە و باڵەکانی ئەو حزبە یەکتر تۆمەتبار دەکەن و لەبارەی چۆنیەتیی بەستتنی کۆنگرە و پۆستی سکرتێر و بەڕێوەبردنی ئەو حزبە لە ئایندە، کێشەیان ھەیە.







باسنیوز
Top