بیناڵی یڵدرم: دەبێت كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەربكرێت

بیناڵی یڵدرم: دەبێت كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەربكرێت
بیناڵی یڵدرم، سەرۆكی وەزیرانی توركیا رایگەیاند، سەقامگیری عێراق بۆ توركیا چارەنووسازەو ئەوان لەبەرانبەر هەوڵی "هەڕەشەكردن لە یەكگرتوویی خاكی عێراق" لەبەرانبەر ریفراندۆمی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق وەستاون، "بەڵام ئەوەش مانای ئەوە نییە كە دژی كورد بین و دەبێت كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەربكرێت".

بیناڵی یڵدرم، سەرۆكی وەزیرانی توركیا لەمیانی وتارێكیدا لەپەرلەمانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكرد، "دەبێت كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەربكرێت".

وتیشی، "داعش و پەكەكە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی توركیا و عێراق و لەو چوارچێوەیەدا هێزەكانی پەكەكە و یەپەگە و پەیەدە لەسوریا و عێراق كە دەسەڵاتیان فراوانكردووە دەبێت بەتەواوەتی لەناوچەكە بچنە دەرەوە، بۆیە هەماهەنگی و یەكگرتوویمان بەردەوام دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراقدا".

ئەوەشی خستەڕوو، لەم ماوەیەدا لەرێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە پەیوەندی ئابووریمان لەگەڵ عێراق پەرەپێدەدەین، لەداهاتووشدا كۆبوونەوەیەكی فراوان لەشاری غازی عەنتاب ئەنجامدەدەن".



خەندان
Top