كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان دوا خرا

 كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان دوا خرا

بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 13/12/2017، پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بەڕێوە ببات كە تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بكرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ ڕۆژی یەكشەممە17/12/2017 دوا خراوە.



پێشتر، ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان، بڵاوی كردبووەوە كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی پاییزە.



پاشان هەمان ماڵپەڕ بڵاوی كردەوە كە كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان، دواخرا بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 17/12/2017.



پێشتر، د. محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندبوو: "تەوەری سەرەكی دانیشتنی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەی یاسای لێبوردنی گشتی".




باسنيوز
Top