رۆژنامەی The Times: پەكەكە مۆڵەتی گەشتكردنی بە چەكدارانی داعش داوە

رۆژنامەی The Times: پەكەكە مۆڵەتی گەشتكردنی بە چەكدارانی داعش داوە

ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی The Timesی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی سووریای دیموكرات، كە پەیەدە "پەكەكە" پێكهاتەی سەرەكی هێزەكەیە، مۆڵەتی گەشتكردنی بە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش داوە.


بەگوێرەی رۆژنامەكە، ھەزاران ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، مۆڵەتی گەشتکردنیان لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات کڕیوە و بە ئازادی خۆیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا دەسوڕێنەوە.


لە رۆژنامەی The Timesدا ھەواڵێک بڵاو كراوەتەوە بە پشتبەستن بە دانپێدانەکانی تەلال سلۆ، ئەو کەسەی ماوەیەک گوتەبێژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بووە و پاشان لە ناوچەکەدا ھەڵاتووە.


بەپێی ھەواڵەکە، ھەزاران ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەرپرسی باڵای ئەو رێکخراوەشی تێدایە، بە مۆڵەتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە شارۆچکەی منبچ چوونە دەرەوە.


سلۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی The Timesی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە دوو ھەزار ئەندامی داعش، "مۆڵەتی گەشتکردن"یان لە ھێزەکانی سووریای دیموکرات وەرگرتووە و بەم ھۆیەوەش لە شارۆچکەی منبچ چوونەتە دەرەوە. راشیگەیاند کە ھەر مۆڵەتێکی گەشتکردن بە ٢٠٠ دۆلار فرۆشراوە و مۆڵەتی واش ھەیە گەیشتووەتە ھەزاران دۆلار.


بەپێی ئەو زانیارییەی کە لەلایەن سیلۆ بڵاوکراوەتەوە، تەنھا چەند بەپرسێکی باڵای نێو ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەسەڵاتی پەسندکردنی ئەو مۆڵەتانەیان ھەبووە.
bas news-
Top