سوپای توركیا كوشتنی 29 چەكداری پەكەكەی راگەیاند
ئەمشەوی دووشەممە سوپای توركیا رایگەیاند لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانیاندا بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە لەسەر سنوورەكانی باشووری كوردستان، 29 چەكداری پەكەكەیان كوشتووە.
سوپای توركیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە هێزەكانیان هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەیەكی سنووری خواكورك و مەتینا، بۆ ئەوەی ناوچەكانی پەكەكە بكەنە ئامانج.
ئاماژەشی داوە بۆردومانەكە بووەتە هۆی داڕمانی چەند ئەشكەوتێك لەوانەی هێزەكانی پەكەكە خۆیان تێدا حەشار دابوو.
تا ئێستە توركیا و ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، پارتی كرێكارانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دەزانن، بەم هۆیەوە توركیا بەردەوام بە هەموو توانایەكیەوە ناوچەكانی پەكەكە بۆردومان دەكات و هێرش دەكاتە سەر ناوچە و حەشارگەكانیان.
.bas news-
