فەلاح حەسەن داوای لە وەزیرێکی سوید کرد پشتگیری کوردستان بکات
(فەلاح حەسەن) دەڵێت: "بەشێکی دیدارەکەمان بۆ بەرژەوەندیی میللەتەکەی خۆمان بەکار ھێنا و داوامان لە وەزیری کاروباری ئەوروپا و بازرگانیی حکوومەتی سوید کرد، لەم قۆناغە سەختەدا ھاوکاریی گەلی کوردستان بکەن و ئاسانکاری بکەن بۆ بازرگانانیی ھەردوو لا، تا بتوانرێت خزمەت بە ھەردوو گەل بکرێت و دۆستایەتییەکی تۆکمەتر بێتە ئاراوە، چونکە ئێمە لەگەڵ سویدییەکان دۆستێکی دێرینین و ڕەوەندێکی مەزنی کوردستانیانمان لە سوید دەژین."
(ئان لیین) لە دیدارەکەدا ئیشارەتی بە قارەمانیەتی و دۆستایەتیی گەلی کورد داوە و گوتوویەتی: "ئێمە ئامادەین ڕاستەوخۆ لەگەڵ بازرگانانیی ھەرێم کار بکەین و پەرە بە دۆستایەتییەکانمان بدەین لە ڕێگەی ئۆفیسی دیبلۆماسیمان لە ھەولێر."
(فەلاح حەسەن) دەڵێت: "لە دیدارەکەماندا سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی سوید، بە ناوی (سرکان کوشی) ئامادە بوو، داوام لێ کردووە، کە پێویستە لەسەر لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی سویدی بێدەنگ نەبێت لەمەڕ ئەو کوشتن و وێرانکاری و سووتاندن و دەربەدەرییانەی بەسەر مرۆڤە کوردەکان دێت لە سنووری کەرکووک و خورماتوو لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە."
(فەلاح حەسەن) بە فەرمی لەسەر داوای پارتی دەسەڵاتداری سوید بۆ پێشکەشکردنی چەندین پانێڵ و وتار بۆ لاوانی سیاسیی سوید و پارتە سۆشیالدیموکراتەکان و بەشێک لە پارتە چەپەکانی جیھان بانگھێشت کراوە.
kdp-
