نووسەرێکی سلێمانی داوایەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
رەئوف حەسەن، نووسەری کورد لە نامەیەکی کراوەدا ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ”مێژوویی“ ناو دەبات و پێی وایە ”ئێستا لەبارتریئن کاتە“ بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان.
رەئوف حەسەن هەروەها رایگەیاندووە، عێراق هیچ سیمایەکی فیدڕالی پیوە دیار نەماوە و عێراقییەکان هیچ بڕوایان بە پێکەەژیان لەگەڵ گەلی کوردستان نەماوە، بۆیە ”ئێستا پپەسەندترین کاتە“ بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان و ”لووتشکاندن“ی میلیشیا دەستدرێژیکارەکانی عێراق.
دەقی نامەکەی:
نامەیەکی کراوەی چیرۆکنووسێ بۆ..
بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
بەڕێزان: سەرۆک و سکرتێرانی گشتیی گشت حزب و لایەنە کوردستانییە تێکۆشەرەکان
سڵاو..
پێویست ناکات ھیچ ڕوونکردنەوە و تۆژینەوەیێ بۆِ ئەم بارودۆخە ناھەموار و کۆلیلییەی ئەمڕۆی کوردستانی باشوری تێدایە، بکەم. بۆیێ زۆر پێویستمان بە ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە ھەیە بەرامبەر بەو تاوان و خوێنساردییەی حکوومەتی عێراق و ھەڵوێستی بێ موبالاتانەی جەنابی عەبادی.
دوای ڕیفراندۆمە مێژووییە سەرکەوتووەکەی کوردستانی باشوور لە ٢٥ی ئۆکتۆبەردا، کە ئیرادەی نەتەوەکەمانی بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانی ئازاد خستە بەردەم ھەموو وڵاتان و گەلانی جیھان، ھاوکات ئەو جەماوەرە و بەو ڕێژە ڕەھایەی دەنگدانەوە ئۆباڵی ھەموو ئەنجامێکی ھەنگاوی داھاتوو وەئەستۆ دەگرن.
بۆیێ دڵنیام لەوەی تاکە ڕێگەی پەسەند بۆ وەڵامدانەوەی گشت پێشێلکارییەکانی عێراقی (فیدراڵ)، کە نە ھیچ سیمایێکی فیدراڵی پێوە ماوە و نە ھیچ بڕوایەکیان بە دیالۆگی شارستانێتی و چارەی ئاشتییانە ھەیە و لەپێناوی گەڕاندنەوەی شکۆمەندیی نەتەوەییان، ئێستە بەپەسەندترین کات دەزانم بۆ وەڵامدانەوە و لووتشکاندنی گشت ئەوانەی ھێزی سەربازی و مێلیشاییان ھێنایە سەر ئەو خاک و ھاووڵاتییانەی- بەپێی دەستوور- بەشێکن لە خاک و ھاووڵاتی خۆیان و بەشێکی کوردستانیان داگیر و وێران و خڵتانی خوێن کرد.
ئێستە بە لەبارترین کات دەزانم بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ لەم باشوورە مەزنەی کوردستانماندا. ئومێدەوارم ئەم پێشنیارە بە بایەخەوە وەربگره
لەگەڵ ڕێزمدا.
ڕەوف حەسەن
٨/١٢/٢٠٠١٧
باسنيوز
