پۆلیسی ھەولێر: گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
ئەمڕۆ دووشەممە 11/12/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە گەڕەکی ھاوکاریی شاری ھەولێر.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، کە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە گەنجێک بەناوی (م، خ، ب) تەمەن 21 ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیان بە گوللەیەک، کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە، دادوەریش بڕیاری داوە بە وەرگرتنی گوتەی داواکاری مافی کەسی.
باسنيوز
