هەسەدە سەنتەرێکی هاوبەش لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەکاتەوە

 هەسەدە سەنتەرێکی هاوبەش لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەکاتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) سەنتەرێکی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، دەکاتەوە.



هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، کە ”سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش“ بۆ پاێزگاریکردنە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا.



هەروەک هەسەدە رایگەیاندووە، لەگەڵ هێزە عێراقییەکان رێککەوتوون و لەو سەنتەرەوە چاودێریی سنووری نیوان ئەو دوو وڵاتە دەکرێت.



هەسەدە هێزێکی سووریایە، بە پشتگیریی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچەکانی باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهێندراوە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پێکهێنەری سەرەکییەتی.



باسنيوز
Top