هەسەدە سەنتەرێکی هاوبەش لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دەکاتەوە
هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، کە ”سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش“ بۆ پاێزگاریکردنە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا.
هەروەک هەسەدە رایگەیاندووە، لەگەڵ هێزە عێراقییەکان رێککەوتوون و لەو سەنتەرەوە چاودێریی سنووری نیوان ئەو دوو وڵاتە دەکرێت.
هەسەدە هێزێکی سووریایە، بە پشتگیریی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچەکانی باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهێندراوە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، پێکهێنەری سەرەکییەتی.
باسنيوز
