لە هەولێر خۆپیشاندان دژی حەیدەر عەبادی بەڕێوە دەچێت
لە بەرامبەر دوایین وتەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە مەراسیمی کۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە عێراق پێشکەشی کرد و ستایشی سەرجەم هێزەکانی عێراقی کرد و خۆی لە ناوهێنانی پێشمەرگە دزییەوە. کەمێک لەمەوبەر (دووشەممە 11/12/2017)، مامۆستایان و قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شەقامی بەردەم سەرۆکایەتیی زانکۆدا خۆپیشاندانێکی فراوانیان دەست پێکرد.
لەو خۆپیشاندانەدا قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین قسەکانی عەبادییان ڕەت کردەوە و پەراوێزخستنی ڕۆڵی پێشمەرگەیان شەرمەزار کرد. هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.
باسنيوز
