باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا هاوکار دەبین

 باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا هاوکار دەبین
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کرد، بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال، هاریکار دەبن.



لە دیدارێکیدا لەگەڵ ئاژانسی (ئەسۆشەیتد پرێس)، دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هاوكاریی هه‌ولێر و به‌غدا دەکەن، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.



هاوکات ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئەمریکا له‌ عێراق ئه‌وه‌یه‌، پێگه‌ی خۆی به‌هێز بکاتەوە و ڕێگری لە فراوانخوازی و کاریگەرییەکانی ئێران لەسەر عێراق بکات.



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕوونی کردووەتەوە کە ئێران ڕێز لە سەروەریی خاکی وڵاتانی دراوسێی ناگرێت و لە هاوکاریکردنی گرووپە میلیشیاکان بەردەوامە و زۆربەی چالاکییەکانیشی لە ڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانەوە ئەنجام دەدات. دەشڵێت: “ئەمریکا پێی وایە کە ئامانجی ئێران لەو هاوکاریکردنانەی بۆ میلیشیاکان، تێکدانی ڕەوشی ناوچەکەیە”.



باسنيوز
Top