کچێکی کورد پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی كردبوو ، لە سەقز حوکمی لێدانی 50 قامچیی بۆ بڕایەوە

 کچێکی کورد پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی كردبوو ،  لە سەقز حوکمی لێدانی 50 قامچیی بۆ بڕایەوە
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دادگایەک لە شاری سەقز، کچە خوێندکارێکی کوردی بە تۆمەتی بەشداری ئاهەنگ و شادی بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان حوکمی لێدانی 50قامچیی لەپێش چاوی خەڵک بۆ بڕاوەتەوە.



لەمبارەوە ڕێکخراوی ماوفی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە (زەمانە زێویە) کچە خوێندکارێکی قۆناغی چوارەمی یاسا لە زانکۆی پەیام نووری سەقز بە تۆمەتی "هەوڵدان لەدژی ئاسایشی میللی و بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەی نایاسایی و تێکدانی ئارامیی گشتی" دادایی کرا.



زەمانە زێویە، پاش بەریبوون لە هەندێ تاوان، سەرەنجام بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" حوکمی لێدانی 50 قامچی و بە یەک ملیۆن و 800 هەزار تمەن (نزیکەی 500 دۆلاری ئەمریکی) غەرامەی بۆ بڕاوەتەوە.



ئەو حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن داداگی سەقزەوە بە پارێزەری ئەو کچە خوێندکارە ڕاگەیەندراوە و پارێزەرەکەشی بە فەرمی ناڕەزایی دەربڕیوە .



زەمانە زێویە، ڕێکەوتی 2017/11/6 بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی و پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانەوە دەستگیر و پاش سێ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی 80 ملیۆن تمەن ئازاد کرا.



باسنیوز
Top